شاسوار عەبدولواحید: سبەینێ حکومەتی عێراق 800 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، سبەینێ حکومەتی عێراق رەزامەندی دەدات لەسەر ناردنی 800 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەڵام بە مەرجێک کە دەبێت بۆ مووچە خەرج بکرێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، "پێویستە ئەو پارەیە تەنها بۆ موچە بەکاربێت و بۆ مەبەستی تر نەبێت ئەگرنا بەغدا هەڕەشەی کردووە ناردنی پارەکە رادەگرێت ئەگەر نەدرێت بە موچەخۆران."
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی، "زانیاریمان هه‌یه و فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌خه‌ت بوون و قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنی نزیكه‌ی 800 ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەدات."
قسەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکاتێکدایە کە پێنجشەممەی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی، دوو پێشنیاریان خستەڕوو کە یەکێکیان کورت مه‌ودایه و ئەوی تریشیان درێژخایەنه بۆ دابینکردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان."
بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم سبەینێ لەسەر دوو پێشنیارەکەی شاندەکەی هەرێم کۆببێتەوە و بڕیاری لەسەر بدات.
بەهۆی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا تا ئیستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە. لە دوو پێشنیارەی کە باسکراوە، یەکیکیان ناردنی ئەو 800 ملیار دینارەیە تا مانگی 12ی 2023 و پێشنیارەکەی تریش هەموارکردنەوەی بەشێک لە ماددەکانی یاسای بودجەی عێراقە.

