لە سێیەم ڕۆژو کۆتا ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتی دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە دەدرێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ ته‌واوده‌كرێت کە پەیڕەوەکە 15 دەسەڵاتی بە سەرۆکی یەکێتی داوە و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌نجومه‌نه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
بەشی پێنجەمی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، کە رۆژی پێنجشەممە،28-9-2023 لە دووەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە بڵاوکرایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئەیلوولی 2023 پەسندبکرێت، تایبەتە بە ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هاوکات هەر ئەمڕۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌نجومه‌نه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
ته‌لار له‌تیف، وته‌بێژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی ڕایگەیاندووە هەر ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ژماره‌ی ئه‌ندامانیان ده‌درێت كه سێ ئه‌نجومه‌نن، پێكهاتون له (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی باڵا، ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی)، به‌ڵام یه‌كه‌مجار ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن كه ژماره‌یان له نێوان 50 بۆ 60 ئه‌ندامن.
بەگوێرەی ئەو پەیڕەوەی دوێنێ پێنجشەممە بڵاوکرایەوە "هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە کۆنگرە، لەسەر بنەمای لیستی داخراو ده‌بێت ، ئەو لیستەی زۆرترین ده‌نگی هێنا سەرجەم كورسییەكان دهباتەوه. ئەگەر تەنها یەك لیست هەبوو بە ده‌نگدانی ئاشكرا ده‌نگی پێده‌درێت. دوای کۆنگرە سەرۆكی یەكێتی بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەن دەکات و سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوە دەکات.
بەڵام له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌ناو كۆنگره‌دا لیستی سه‌ركرده‌كان هه‌یه، وته‌بێژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌كرد، "ئه‌و شتانه له كۆنگره‌دا نییه و هه‌ر شتێك روبدات به رێككه‌وتنه و ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت به‌پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه بێت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، واتا په‌یڕه‌و چ بڕگه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكرد ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بێت، ئه‌سڵن كاك بافڵ خۆشی حه‌زی به‌و شتانه نییه و لیست و لیستكاری نییه".
هاوکات سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی لە رەشنووسی پەیڕەودا، لە پێناسەی سەرۆکدا هاتووە: "سەرۆک، راگری یەکدەنگی و یەکڕیزی یەکێتییە و کاردەکات بۆ پاراستن و جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سەرجەم ئۆرگانەکان و نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن لە ناوەوە و لە دەرەوە و لەبەردەم دامودەزگا حکومی و یاساییەکاندا."
پەیڕەوەکە 15 دەسەڵاتی بە سەرۆکی یەکێتی داوە، لە نێویاندا سەرپەرشتیکردنی کاروباری دارایی و پەیوەندییەکان، سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی، دەستنیشانکردنی گوتەبێژ و هاوئاهەنگیکردن لە نێو ئەنجوومەنەکە.
ئەوەی دەبێتە سەرۆکی یەکێتی دەبێت چوار مەرجی تێدا بێت:
- تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت.
- ناو و ناوبانگی باشی هەبێت و شارەزا بێت لە سیاسەتدا.
- لانیکەم 10 ساڵ خەباتی سیاسیی و رێکخراوەیی لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبێ دابڕان هەبێت.
- بەهیچ تاوانێکی ئابڕووبەر حوکم نەدرابێت.
مادەی 28ـی پەیڕەو باسی هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی دەکات کە لە کۆنگرە دەبێت و ئەگەر تاکە بەربژێر بێت ئەوا دەنگدان بە ئاشکرا دەبێت، بەڵام ئەگەر لە بەربژێریک زیاتر بۆ ئەو پۆستە هەبێت، هەڵبژاردن بە نهێنی و ئازاد و زۆرینەوەی دەنگەکان دەبێت.
مادەی 29ـی پەیڕەو کە باسی راسپاردنی کەسێک بۆ راپەڕاندنی کارەکانی سەرۆک دەکات ئەگەر سەرۆک ئامادەنەبوو، هەروەها دەستلەکارکێشانەوەی بە دەنگی زۆرینەی رەهای ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەسند دەکرێت.
ئەگەر سەرۆک لە پۆستەکەیدا نەما، مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە 60 رۆژدا سەرۆکێکی دیکە بە کاتی هەڵدەبژێرێت.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یەکێتی:
مادەی 30ـی پەیڕەوەکە باسی ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەکات، کە بە گوێرەی پەیڕەوەکە 15 دەسەڵاتی دەبێت:
- بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیار و سیاسەتەکانی یەکێتی.
- سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی دەکات و لەکاتی وەک یەکبوونی دەنگەکان، دەنگی سەرۆک یەکلاکەرەوەیە.
- سەرپەرشتی کاروباری دارایی و پەیوەدنییەکان و هەر کاروبارێکی دیکە دەکات، کە لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانی بێت.
- نوێنەرایەتیی یەکێتی لە دەرەوە و ناوەوە دەکات.
- هاوئاهەنگی لەنێوان ئەنجوومەنەکانی سەرکردایەتی، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و ئەنجوومەنی پشتیوانی دەکات.
- رێککەوتنە سیاسییەکان دوای پەسندکردنی لە سەرکردایەتیی یەکێتی واژۆ دەکات.
- گشتاندنی رێسا پەسەندکراوەکانی سەرکردایەتی دەکات.
- ئامادەکردنی راپۆرتی ساڵانەی سیاسی و رێکخراوەیی بۆ پێشکێشکردنیان لە کۆنگرە و دیدارەکان.
- مەکتەبێکی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی پێکدەهێنێت، بەرپرسە لە رێکخستنی کارە کارگێڕییەکانی سەرۆک، بە رێسایەک پێکهاتە و بەشەکانی دیاریدەکرێت.
- دەزگای دارایی، مەڵبەندی دیراساتی گشتی، ناوەندی کاروباری یاسایی، پەیوەندییەکانی بەغدا و عێراق، پەیوەندییەکانی دیکەی یەکێتی راستەوخۆ بە سەرۆکەوە دەبەسترێنەوە.
- لەنێو سەرکردایەتیی یەکێتی گوتەبێژ دیاریدەکات.
- فەرمانی دامەزراندن لە پۆست بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی یەکەمی سەرجەم دامودەزگاکانی مەکتەبەکانی یەکێتی دەردەکات.
- پارێزەری سامان و موڵک و داهاتی یەکێتی دەبێت و نابێت بۆ بەرژەوەندیی خۆی و کەسوکارەکەی بەکاریانبهێنێت.
- پابەند دەبێت بە پەیڕەوی ناوخۆ و بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی.
- هەر ئەرک و دەسەڵاتێکی دیکە لەم پەیڕەوەدا بۆی دیاری بکرێت.
