لاهور شێخ جەنگی داوای كتێبەكانی نەوشیروان مستەفای كردووە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ براو خۆشكەكانی لاهور شێخ جەنگی (هیوا، ئاوات، ئاواز شێخ جەنگی) سەردانی لاهور شێخ جەنگییان كردووە، پێشتریش جەند جارێك هاوسەرەكەی سەردانی كردووە. 

بەپێی بەدواداچوونەكان لاهور شێخ جەنگی داوای كتێبەكانی نەوشیروان مستەفای كردووەو ئەمڕۆ كتێبەكانی (بەدەم رێگاوە گوڵچنین، خولانەوە لەناو بازنەدا، لەكەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ، میراتی بابان لەنێوان بەرداشی رۆم و عەجەمدا) گەیەندراوەتە دەست لاهور شێخ جەنگی لە زیندان.

ماوەی دوو هەفتە بەسەر دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی گرتنی لالەزاردا تێپەڕ دەبێت، سەرەتاى ئەم مانگە بۆ یەكەمجار تیمی پارێزەرانی، كە لە چوار پارێزەر پێكهاتوون لاهور شێخ جەنگیان بینی، ئیفادەی لێوەرگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی تەواو بوووە. 

هیوا شێخ جەنگی دەڵێت تا ئێستا نە پارێزەر و نە كەسوكاری (د. ئەحمەد فاتیح، موحسین خۆشناو، رێبوار حامید حاجی خالی) سەردانیان نەكردوون. 

بۆیە داوا دەكەین ئەوانەی تا ئێستا سەردانیان نەكراوەو پارێزەر نەیانی بینیوە، رێگەیان پێبدرێت سەردانیان بكەن و ئێمەش و وەك خوشك و براكان سەردانی  پۆڵاد شێخ جەنگی بكەین. 

شەوی 22ی ئاب، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی دژە تیرۆر، ئاسایش و کۆماندۆ، دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی رازینەبوو خۆی رادەست بکات، ئەو هێزە هێرشیکردە سەر هوتێل لالەزار، دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆلادی برای و ئەندامانی هێزی چەکداری لاهوور شێخ جەنگی کە بەناوی هێزی دووپشک بوو دەستگیرکران.

دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم- سلێمانی دانپێدانانی چەند کەسێکی بڵاوکردەوەو گوتیان بە فەرمانی لاهوور شێخ جەنگی پلانی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان هەبووەو کاریان لەسەر کردووە.

نزیکەی 16 رۆژ بەسەر شەڕەکەی لالەزاردا تێپەڕیوە. سلێمان سندی گوتی: "تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی دروست لەبارەی بێسەروشوێنەکانەوە نییە، نازانین چەندیان ماون و چەندیان مردوون".

بەرەبەیانیی 22ـی ئابی 2025، دوای زیاتر لە سێ کاژێر پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی لە هۆتێل لالەزاری سلێمانی، لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و دەیان ئەندامی هێزەکەی دەستگیرکران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار