ھەسەدە سەرکردەیەکی داعش لە سنووری رەققە دەستگیردەکات
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرکردەیەکی داعش لە سنووری رەققەی سوریا، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی ھاوپەیمانان و ھەسەدەدا دەستگیرکرا.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لە ئۆپراسیۆنێکدا بە بەشداری ھێلیکۆپتەری ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دابەزینێکی ئاسمانییان لە یەکێک لە کیڵگەکان لە رۆژئاوای پارێزگای رەققە ئەنجامداوە.
راشیگەیاند، ھێزەکەی ھەسەدە لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا دووچاری پێکدادان بوون و دواتر سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە، بەڵام وردەکاریی لەبارەی ئەو تیرۆریستەوە ئاشکرا نەکراوە.

بابهتی پهیوهندیدار