ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی كورد لە کەرکووک، نەینەوا و دیالە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی فه‌رمی و به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بڵاوكرده‌وه و له كه‌ركوك كۆی لایه‌نه كوردستانییه‌كان 217 هه‌زار و 774 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە شاری كەركوك رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە (66%) بوە.
بە گوێرەی ئەنجامەکان؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نەینەوا 45939 دەنگ، لە کەرکووک 139373 و لە دیالە 23715 دەنگی بەدەستهێناوە. نەوەی نوێش لە کەرکووک 24620 دەنگی بەدەستهێناوە و پارتی لە نەینەوا 127938 دەنگ، لە کەرکووک 46749 دەنگ و لە دیالە 6804 دەنگی بەدەستهێناوە.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی كورد لە کەرکوک 7 كورسیان مسۆگه‌ر كردوه كه 5 كورسی بۆ یه‌كێتی و 2 كورسی بۆ پارتی، لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بیش 6 كورسی و لایه‌نه‌كانی توركمانیش 2 كورسیان مسۆگه‌ر كردوه.
هاوکات لە پارێزگای نەینەوا پارتی: چوار کورسی و ئەهلی نەینەوا +یەکێتی 5 کورسییان مسۆگەر کردووە
سەبارەت بە پارێزگای دیالەش، یەکێتی یەک کورسی بەدەستهێناوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیەیە:
لە پارێزگای کەرکوک:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پێنج کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی: سێ کورسی
بەرەی تورکمانی: دوو کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: دوو کورسی
عروبە: یەک کورسی
قیادە: دوو کورسی
لە پارێزگای نەینەوا :
نەینەوا لیئەهلیها: پێنج کورسی
پارتی: چوار کورسی
ئەهلی نەینەوا +یەکێتی : 5 کورسی
تەقەدووم: دوو کورسی
سیادە: دوو کورسی
حەدبا: دوو کورسی
عەقدی وەتەنی: سێ کورسی
هەویە وەتەنی: دوو کورسی
وەتەنی لیتەجدید: یەک کورسی
حەسم: دوو کورسی
عەزم: یەک کورسی
لە پارێزگای دیالە:
دیالەتونا: چوار کورسی
تەقەدووم: سێ کورسی
سیادە: سێ کورسی
عەزم: دوو کورسی
ئیستحقاق: یەک کورسی
ئەساس: یەک کورسی
یەکێتی: یەک کورسی
لە پارێزگای سەلاحەدین:
عەزمی مەدەنی: دوو کورسی
ئیتاری وەتەنی: دوو کورسی
سیادە: دوو کورسی
حەسم +یەکێتی: دوو کورسی
جەماهیر: پێنج کورسی
تەقەدوم: دوو کورسی

