خانه‌نشینانی هه‌رێم بۆ هاوتاكردنی موچه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌چنه‌وه دادگای فیدڕاڵی عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دوای 13 مانگ له جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ست به جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای یه‌كگرتوی خانه‌نشینی له هه‌رێم، جارێكی دیكه په‌نا بۆ به‌غدا ده‌به‌نه‌وه.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبونی 13 مانگ به‌سه‌ر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هاوتاكردنی موچه‌ی خانه‌نشینیانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو، "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كمان داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش ته‌واوبوه و وه‌ڵامیان نه‌بوه، ناچارین جارێكی دیكه روبكه‌ینه‌وه به‌غدا و ئێمه به‌شێكین له عێراق و مافمان هه‌یه به‌سه‌ر عێراقدا وه‌ك چۆن مافمان هه‌یه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه".
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان باسی لە هەوڵەکانیان کرد و وتی: مانگێک پێش ئێستا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیمان سەبارەت بە تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر بڕیاری دادگای باڵای فێدڕاڵی عێراق بۆ پابەندکردنی حکومەتی هەرێم بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراقدا، پاش ئەوەی کە حەفتەیەک مۆڵەتمان بە حکومەتدا، بەڵام هیچ دەستپێشخەرییەکیان نەبوو، بۆیە دوو جار سەردانی بەغدامان کرد.
باسی لە سەردانی یەکەمیان کرد و وتی: لەگەڵ سەرۆکی یەکەی خانەنشینانی عێراق کۆبووینەوە، باسمان لە بارودۆخی یاسایی خانەنشینان و مووچەخۆرانی دیکەی هەرێممان کرد، پێی ڕاگەیاندین کە دەتوانن شایستە داراییەکانی خانەنشنانی هەرێم بخەنە سەر یەکەکەی خۆیان و لە هەمواری بودجەی ساڵی نوێ‌دا ئەو پێشنیارە دەکەن.
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زێدان فایه‌ق، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق كۆبونه‌ته‌وه و داخوازیه‌كانی ئێمه‌ی یاداشت كرد و له هه‌ندێك شتیش بێئاگابو، له راپۆرتێكدا هه‌مو ورده‌كاریه‌كانمان داوه‌ته ده‌ستیان و واژۆی نزیكه‌ی 13 هه‌زار خانه‌نشینمان راده‌ستكرد و وتی، هیچ لایه‌نێك له عێراقدا بۆی نییه كه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ نه‌كات و ئێمه پشتگیریتان ده‌كه‌ین، ئومێدی زیاتری پێبه‌خشین".
لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقی، بڕیاری ژمارە ٢١٢ی تایبەت بە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، ئەم بڕیارە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووەی عێراقی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤، وەک سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراق، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە.

