بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق: حکومەتی عێراق بەرمیلێک نەوت بە 50 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییانی هەرێم دابەش دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە نەوت بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک و دەبێت لەماوەی دە رۆژدا حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی نەوتەکە بکات.
عزەت سابیر بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بەرمیلێک نەوت بە نرخی 50 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت و ئەو بڕیارەش لەسەر داواکاری ئەو بووە.
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق وتیشی، حکومەتی ھەرێم دەبێت لە ماوەی دە رۆژدا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی بکات و حکومەتی عێراقیش ئامادەیە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بکات بۆ ناردنی نەوتەکەو دابەشکردنی بەسەر ھاوڵاتییاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم بەرمیلێک نەوتی بە 103 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییانەدا دابەش دەکرد.

