کەشناسی هەرێم: باران بەردەوام دەبێت و ئەگەری بەفر بارین هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆربەی کاتەکان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین بەردەوام دەبێت و سەبینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لە هەندێ ناوچە لێزمە باران دەبارێت. 

کەشانسی هەرێم پێشیبینی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمیری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ هەیینی ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و زۆربەی کاتەکان باران دەبارێت، "ەندێک کات لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم باران بارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان پێشبینی بەفر بارین دەکرێت."

هاوکات کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ رۆژی شەممە خستووەتەڕوو و دەڵێت، ئاسمان لە زۆربەی کات هەوای باراناوی دەبێت و هەندێک جار لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر لێزمە باران دروست دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار