پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە دهۆک کۆتایهات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە دهۆک کۆتایی هات، پارتی پشکی شێری بەدەستهێنا و بەزیاتر لە سێ هەزار دەنگ لە پێش یەکێتییەوەیە.
خالد عەباس، بەرپرسی لقی دهۆکی ئۆفیسی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە هاوڵاتی راگەیاند، "دوێنێ دەستمانکرد بە جیاکرنەوەی دەنگەکان بۆ 28 سندوق کە نزیکەی 10 هەزار دەنگ لەو سندوقانەدا هەبوون، دەوروبەری کاتژمێر 12ی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پرۆسەکە کۆتایی هات."
خالد عەباس وتیشی، "پرۆسەکە بەشێوەیەکی زۆر رێک و پێک ئەنجامدراوە و هەموو دەرئەنجامەکان بەشەفافانە ئاشکراکراون و دواتر بۆ بەغدای دەنێرین."
دوای جیاکردنەوەی دەنگەگان پارتی، پێنج هەزار و 758 دەنگی بەدەست هێنا و یەکێتی نیشتیمانی دوو هەزار و 424ی دەنگی کۆکردووتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
