نوێترین زانیارییەکان لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا لە قامیشلۆ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ژمارەیەک کارگەو کۆگای لە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانج گرت و بە گوێرەی زانیارییەکان بریندار هەیە.

پەیامنێری هاوڵاتی لە ڕۆژئاوا سەبارەت بە هێرشەکان ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٥-١٢-٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە شاری کۆبانێ کارگەیەکی چیمەنتۆ بۆمباباران کراوە. دوابەدوای ئەو هێرشە لە شاری قامیشلۆ لەنێوان کاتژێر ١١.٠٠--١٢:٣٠ ٥-٦ جار لەلایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆمبباران کراوە .

وتیشی، هێرشەکان لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٣ پارت لە ڕۆژئاوای کوردستان ویستویانە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا کە ڕۆژی شەممە کردیانە سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی ئابوری ڕۆژئاوا .

سەبارەت بە زیانە مادی و گیانییەکان و ئەو ناوچانەی بە ئامانج گیراون، پەیامنێری هاوڵاتی دەڵێت، تا ئێستا حەوت کەس برینداربوون و ژمارەیەکی زۆر کارگەو کۆگا سوتاون و زیانێکی ماددی زۆری هەبووە و ئەو شوێنانەی بە ئامانج گیراون  شوێنی بیناسازی و کارگە و کۆگای شتومەکی ڕۆژانە وچاپەمەنی و کارگەی چیمەنتۆ و دوورمانن. لەهەمان کاتتدا لەسەر گوندەکانی شێراوە کە سەر بە کانتۆنی عەفرینە. بەهەمان شێوە هێرشی ئاسمانی بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەکان  یەکێک لەو ناوچانەی هێرشی کراوەتە سەر ناوچەیەکی سەربازی بووە و تا ئێستاش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چاودێری بەسەر ئاسمانی قامیشلۆدا دەسوڕێتەوەو بە ئاسانی دەنگی دەبیسترێت.

هاوکات لە هێرشێکی هاوشێوەدا ئێوارەی  شەممە، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانکردنەوەی دامەزراوەکانی ژێرخانی ئابووری رۆژئاوایان دەستپێکردەوە، لەگەڵ چەندین هێرشی ئاسمانی و بۆ سەر دامەزراوەکانی خزمەتگوزاری و نەوتی لە گوندەواری قامشلۆ و دێریک.

فەرمانگەی وزە لە رووپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، وێستگەکانی گۆڕین و دامەزراوەی غازی سویدییە لە گوندەواری دێریک، بەهۆی بەرکەوتنیان بە بۆردومانی تورکیاوە، لە خزمەتگوزاری دەرچوون.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو دامەزراوە غاز و نەوتیانەی کە سووتەمەنی بۆ تۆرباینەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دابین دەکەن لەکارکەوتوون.

هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان چڕبونەوەی بە خۆوە بینی کاتێک دوای سێ ساڵ لەگفتوگۆو راگۆڕینەوە ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان رۆژی 12-12-2023 لەشاری رەققە ئەنجوومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باكوورو رۆژهەڵاتی سووریا كۆبوونەوەی ژمارە 90ی خۆی ئەنجامداو ئەو رێككەوتنە كۆمەڵایەتییەی پەسەند كرد، كە لەلایەن لیژنەی بەرفراوان بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانێتییەكە پێشكەش كرا و ڕۆژئاوا بووە خاوەن دەستوری خۆی.

 

لەم لینکەوە تەواوی زانیارییەکان لەسەر دەستورەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بزانە: 

دەستوری ڕۆژئاوا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار