بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگیرکرا و هەروەها  دوو بازرگانی دیکە لەپارێزگای (ذی قار) لەگەڵ بڕی (100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە  بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە هەولێر و سێ تۆمەتبار لە پارێزگای زیقار بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی راگەیاند. 

بە گوێرەی دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەو سێ تۆمەتبارەی لە پارێزگای زیقار دەستگیرکراون بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر 100 کیلۆگرام حەپی کەپتاگۆن (جۆرێکی مادەی هۆشبەر)ـدا.

هاوکات ئاسایشی کوردستانیش ڕایگەیاند  لە ئەنجامی هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی سێ بازرگانەکەی پارێزگای زیقار توانیویانە بازرگانێکی نێودەوڵەتیش لە شاری هەولێر دەستگیربکەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار