پارتی كرێكارانی كوردستان لەڕێگەی هاوڵاتییەوە هەواڵی تیرۆركردنی ئەندامێكیان لەسلێمانی ڕەتدەكەنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرچاوەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان هەواڵی تیرۆركردنی ئەندامێكیان لەسلێمانی ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت "نۆ مانگ لەمەوبەر ئەو هەڤاڵەمان لەشەڕێكدا شەهیدبووە و خۆمان هەواڵی شەهیدبوونەكەیمان بڵاوكردوەتەوە".
سەرچاوەیەكی باڵا لەباڵی سەربازی پەكەكە بە هاوڵاتی وت:"ئەو هەواڵەی كە گوایە میت لە سلێمانی ئۆپەراسیۆنی كردووە و هەڤاڵێكمانی شەهید كردووە، سەرتاپا درۆیە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی:" ئەو هەڤاڵەمان لە شەڕدا و لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە گەڵ دوو هەڤاڵی دیكەی نۆ  مانگ لەمەوپێش لە مانگی ئاداردا شەهید بوون و  خۆشمان ١٥ی ئەم مانگە هەواڵی شەهیدبوونی ئەو سێ هەڤاڵەمان بڵاوكردووەتەوە".
بەوتەی ئەو سەرچاوە باڵایەی پەكەكە، "سوپای توركیا كە شكستێكی جەرگبڕ لە سەر دەستی گەریلا خواردووە، بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكارانە ، كە گوایە ئۆپەراسیۆنێكی نوێیە، دەیەوێت ورە بداتە ئەو گروپە فاشیست و بەكرێگیراوانەی  كە پشتیوانی لێ دەكەن." 
"كاتێك كە هیچ بەڵگەیەكیان نییە سەركەوتنی خۆیان نیشانبدەن، لە ناو ئەرشیفی راگەیاندنەكانی هەپەگە دەگەڕێن و وێنە و ڤیدیۆكان كۆپی دەكەن و وەك هەواڵی دەست یەكی خۆیان رایدەگەینن، ئەمە ئاستی داماوبوون و بێچارەبوونی دەوڵەتی فاشیستی توركیا لە ئاست خۆڕاگری گەریلا نیشان دەدات". سەرچاوە باڵاكەی پەكەكە وای وت.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە سێ گەریلا لە هەڕێمەكانی پاراستنی میدیادا شەهید بوون ڕاگەیەندراوێكی بلاو كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێكی دوژمن بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا، هەڤالانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسور شەهید بوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار