پۆلیسی سلێمانی دزێكی سەیر دەستگیردەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی نەفەرهەڵگر (پاس)دا .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەكەی لای كەسێك داناوە لەئێستادا نایداتەوە و شاردویەتییەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: تۆمەتبار ( أ،م،ق لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەلەگەڵیدا بەردەوامە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار