دواین زانیاری لەبارەی بۆردومانەكەی گوندێكی سەر بە چەمچەماڵ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان شوێنێكی لە نزیك گوندی توتەقەڵەی بناری خاڵخاڵان لە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری بۆردوومان كردووە ، دانیشتوانی ناوچەكەش دەڵێن تائێستاش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێتەوە و تائێستاش زیانی بۆردوومانەكە نەزانراون.
بەوتەی شایەتحاڵێك فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دوو جار بۆردوومانی ئەو شوێنەی كردووە كە دەكەوێتە سەر شاخەكانی سنووری گوندی تووتەقەڵەی ئاغجەلەرەوە.
هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە هی چی وڵاتێك بووە، بەڵام گوومان دەكرێت بۆردوومانەكە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا ئەنجامی دابێت، چونكە پێشتر و لە ماوەكانی ڕابردوودا چەند جارێك دەوڵەتی تورك ناوچەكەی بۆردوومان كردووە.
شاخی خاڵخاڵان دەكەوێتە سنووری شارەدێی ئاغجەلەری سەر بەقەزای چەمچەماڵ  لەپارێزگای سلێمانی لەهەرێمی كوردستان، ئەو شاخە هاوسنووریشە لەگەڵ شارۆچكەی كۆیە و تەقتەق.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار