ڕۆژئاوا؛ لە هێرشەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی تورکیادا ٩ هاووڵاتی شەهید بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە هێرشەکانی 48 کاتژمێری ڕابردوو بۆ سەر شاری قامیشلۆی سەر بە کانتۆنی جەزیرە، ٩ هاووڵاتی شەهید بوون و لە کانتۆنی فورات لە کۆبانێ ٢ هاووڵاتی بریندار بوون.

بەرەبەیانی ٢٥ی کانوونی دووەم، بۆردومانەکان لە کۆبانێ دەستی پێکرد، پاشان لە قامیشلۆوە. لە درەنگانی شەوی هەمان ڕۆژدا بۆردومانەکە وەستا. بەڵام  تورکیا پاشنیوەڕۆی دوێنێ جارێکی دیکە دەستی بە بۆردومان کرد.

لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکاندا ٢٥ شوێن و ناوەندی ستراتیژی و خزمەتگوزاری و بازرگانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار بۆردومان کران. لە ڕۆژی دووەمدا دەیان خاڵی پشکنین لە نێویاندا ٢٢ ناوەندی خزمەتگوزاری بۆردومان کران.

بەگشتی ٥١ جار هێرش روویداوە ئاماری هێرشەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی بە چەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەم ناوچەیەیان بۆردومان کرد: گەراجی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیایەک لە کۆبانێ کارگەیەک لە گەڕەکی ئەلایە لە قامیشلۆ، ناوەندێکی بیناسازی لە پشتێنی باکووری شاری قامیشلۆ.

چاپخانەی سیماڤ لە پشتێنەی لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ.

لە هەمان کاتدا کارگەی زەیتونی رۆهلات لە قەزای عامود بۆردومان کرا.

کارگەیەکی جەزیرە لە گەڕەکی مەیسەلون لە قامیشلۆ.

2 ناوەندی دروێنە لە گەڕەکی مەیسەلونی قامیشلۆ.

هۆڵێکی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە قەزای عامود.

گەڕەکەکانی شاری کۆبانێ و نەخۆشخانەی مشتەنور.

ئاش و کۆگای پەمبوو لە گوندی ئوم ئەلفورسان لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ.

ناوەندی بیناسازی لە گەڕەکی ئەنتەریە لە قامیشلۆ.

وێستگەی بەنزینی بۆتان و وێستگەی "جووتیاران". تاکە کارگەی ئۆکسجین لە قامیشلۆ.

خانوو لە گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێ و دەوروبەری کۆبانێ.

کۆگاو و مریشکخانەی کۆبانێ-حەلەب. کۆمپانیای خواردنەوەی ئەل نەبیل لە قامیشلۆ.

ناوچەی تەنیشت بارەگای کۆمپانیای ئەل نەبیل لە قامیشلۆ.

ئاشخانەی دانەوێڵەی بنەماڵەی بەرەکات لە قامیشلۆ.

خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە قامیشلۆ.

کۆمپانیایەکی بیناسازی لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ.

7 خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشووری کۆبانێ.

دەوروبەری کۆگاکانی دانەوێڵە لە گوندی گیرێ زیادە کولی (توبیە)، خاڵی پشکنینی ڕۆژئاوای ناحیەی گرکێ لەگێ لە کانتۆنی جەزیرە.

کارگەی ساوەر لە باشووری قامیشلۆ. بازگەی نیئمەتلی لەسەر ڕێگای قامیشلۆ- ترباسپی.

2 کۆگای جل و بەرگ و سۆپا لە گەڕەکی ئەلایە لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ کە 300 مەتر لە زیندانی ئەلایە دوورە کە زیندانیانی داعشی تێدایە 2 بازگە لە ڕۆژهەڵات و باشووری قەزای عامودا.

گوندی تاویلێ لە بەشی ڕۆژئاوای ناحیەی تیل تەمیر سەر بە شاری حەسەک لە کانتۆنی جەزیرە.

2 خانووی هاووڵاتیان حاکم حاج بەکر و ئەشرەف ئەلکیا لە ناحیەی دربێسی سەر بە شاری حەسەکە. ئەو شوێن و ناوەندانەی باس کران چەندین جار بۆردومان کران.

هاوکات لە هێرشەکانی ڕۆژی دووەمدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و نوێترین ئامار ژمارەی شەهیدەکان بوون بە ٩ ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەوە گیانی لەدەستدا.

ژمارەی گشتی بریندارەکان بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ٢٨ بریندار بەنزیکەی خەمڵێنراوە،  زەرەری ماددیش بە ٢٠هەزار دۆلار لە ٤٨ کاتژمێردا هەژمارکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار