له‌ روداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ كه‌ركوك پۆلیسێك كوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە رووداوێکی تەقەکردندا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەرکووک پۆلیسێکی چالاکییە مەدەنییەکان کوژران و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه‌ یه‌كێكیان ژن بوه‌ و برینه‌كه‌ی سه‌خت بوه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، دوو پۆلیس لە ناو بازاڕی لەنگەی کەرکوک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بەر دەستدرێژی گولە کەوتوون و یەکێکیان راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە هاوکات  ئەو پۆلیسەی کوژراوە پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان بووەو و پۆلیسەکەی دیکە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لە هەمان کاتدا ژنێکیش بەهۆی ئەو رووداوی تەقەکردنەوە گولەی بەرکەوتووە و بریندار بووە و ئەویش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووکیش ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری تاوانەکە چییە و، "دوای ئەوە، خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە."

لەبارەی دۆخی بریندارەکانیش، رایگەیاند "لەخوا بەزیاد بێت دۆخی زۆر باشە."

 

به‌ڤیدیۆ..ساتی كوشتنی پۆلیسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ركوك:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار