وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی گەشتەکانی وەزیری کشتوکاڵ ڕونکردنەوە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 40 گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌س و په‌یج و گروپێك ئه‌مجۆره تۆمه‌تانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگا بیسه‌لمێنن.
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند بابەتێک لەسەر وەزیری کشتوکاڵ بڵاوکرایەوە کە گوایە لە یەک ساڵدا نزیکەی چل گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام داوە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌یج و كه‌س و گروپ، به‌مه‌به‌ستێكی ئامانجدار و ڕاسپێردراو چه‌ند هه‌واڵێكی بێ مۆراڵ و بێ بنه‌مایان بڵاوكردۆته‌وه گوایه بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ماوه‌ی ته‌نها ساڵێكدا 40 گه‌شتی ئه‌نجامداوه، ئه‌م ژماره‌یه نه‌ك هه‌ر راست نیه به‌ڵكو خواستێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه، وه‌زیری كشتوكاڵ له ساڵی 2023دا ته‌نها سێ سه‌فه‌ری ئه‌نجامداوه، هه‌مو سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ئاگاداری و ڕێككاری تایبه‌تی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی وڵاتی ڕێكخه‌ری شانده‌كان بوه".
لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کەدەرئەنجامی ئەو سەفەرو شاندکردنانە ڕەنگدانەوەی گرنگ و کاریگەری هەبووە لەسەر بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی ،وە گۆرانکاری لەکەرتی کشتوکاڵی هەرێم
وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەو سەفەرانەی کراون ئەمانەن :
①/ "یەک سەفەر بۆ وولاتی ئیمارات ، وەکو وەزیری پەیوەندیدار و یاوەری شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی حکومەت لە کۆپ ٢٨ ، دەربارەی گۆرانکارییەکانی کەشو هەواو هەماهەنگی بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ ..."
②/ "یەک سەفەر بۆ وولاتی ئیسپانیا بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەولەتی ئەم وولاتە، کە کارکراوە بۆ یەکخستن و ئاشنایەتی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە نێوان وەبەرهێنەرانی کوردستانی و ئیسپانی بەفەرمی ئەنجامدراوە ،کە خۆشبەختانە لەمیانی دیدارەکان ڕەزامەندی پێشەکی وەرگیراوە بۆ پاڵپشتی ئەنجامدانی فەندێکی گەورەی پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم .."
③/ "وە لەمیانی سەفەرێکی تری بەڕێز وەزیر لەگەڵ کۆماری چیک ئەنجامەکەی ئێستا بریتیە ، لە ئەنجامدانی یاداشتنامەیەکی لێک تێگەیشتنی هاوبەش بۆ مەبەستی هەناردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و گواستنەوەی ئەزموونی ئەم وولاتە لەبوارەکانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی و ئاودێری ..."
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌شڵێت،"به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ به‌هایه‌كیان نیه، له‌پای خزمه‌ت و به‌ره‌وپێشچونه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێم و خزمه‌تی جوتیاران، لێره‌وه به‌فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ركه‌س و په‌یج و گروپ و لایه‌نێك كه ئه‌مجۆره چه‌واشه‌كاری و بابه‌تانه بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگا بیسه‌لمێنێت بۆ دادگا و راییگشتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی وه‌زاره‌تمان ڕاده‌سپێرین بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككاری پێویستی كارگێری و یاسایی".

