راوێژکارێکی سودانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٥ هەزار دینار

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
راوێژکاری دارایی سودانی لە لێدوانێکیدا بۆ غەد پرێس دەڵێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای دۆلار لە بازاڕدا دەگاتە ١٣٥ هەزار دینار بۆ هەر١٠٠ دۆلارێک.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەلێدوانێلکدا رایگەیاند: "لە رۆژانی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش دوای دابەزینێکی كەم، كە ١٠٠ دۆلار گەیشتە١٤٩ هەزار دینار، بەڵام ئەمە زۆری نەخایاند."
باسی لەوەشکرد: بەم نزیکانە نرخی ١٠٠ دۆلار کە بازاڕ بۆ ١٣٥ هەزار دینار دادەبەزێت و هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندیش بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە".
لە ٢٤ـی مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو، هیشام رکابی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجامدانی چاکسازی لە دامەزراوە داراییەکاندا بووەتە هۆی بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە کەرتی بانکیدا. وتیشی، "شەڕی ئێمە لەگەڵ دۆلار نزیکە لە کۆتایی".
لەلایەکی دیکەشەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار رایگەیاند، ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی بەهای دینار بەردەوام دەبێت لە ناردنی دۆلاری ئەمریکی بۆ عێراق.
