ئهمڕۆ وهفدهكهى حكومهتى ههرێم لهبهغدا كۆبونهوهكانى دهستپێدهكات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ لیژنەی باڵای بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
دوێنێ شهممه وهفدێكى حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی، گهیشته بهغدا و ئەمڕۆ، كۆبوونەوەكان لە نێوان شاندی حکومەتى هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بەڕێوە دەچێت، بە پێی زانیارییەكان شاندەکەى حکومەتى هەێم چەند داواكارییەك دەخاتە سەر مێزی لایەنی بەرامبەر.
یەكێك لە داواكارییەكان وەرگرتنی قەرزێكی ٩١٣ ملیار دینارە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە داراییەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان درووست بووە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە دەچێتە ژێر باری داواكاری ٩١٣ ملیار دینارەكە یاخوود نا.
یەكێكی دیكە لە داواكارییەكان، ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانە لەلایەن بەغداوە.
لهوبارهیهوه پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە وهفدهكهى حکومەتی هەرێم کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەستپێدەکات.
وەزارەتی داراییو ئابوریى ههرێمیش وتویهتى، "حکومەتی هەرێمو حکومەتی فیدراڵی، لەسەر ئاستی هەردوو سەرۆک وەزیران هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێگهی هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024".
ئهوهشى ڕاگهیاندوه، "بڕیارە وهفدى هەرێم لەبەغدا چەندین دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجامبدات، هەروەک یاسای نەوتو گازو چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی وهفدى هەرێمن لەگەڵ بەغدا".
پێشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەستبە ھەمواری یاسای بودجە دەکەن و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن بۆ ئەوەی لیژنەی دارایی تاوتوێی بکات و دەنگی لەسەر بدرێت.
