32 کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکانی ئێران دەستگیر کراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەکشەمە 7/1/2024 ئاژانسی هەواڵی (ئێرنای) ئێرانی لە زاری داواکاری گشتی شاری کرمانەوە رایگەیاند،32 کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکانی شاری کرمان دەستگیر کراون.

هەر لەم چوارچێوەیەدا رۆژی هەینی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی ئێرانی رایگەیاندبوو کە تا ئێستا 11 کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە دەستگیر کراون و ڵێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە .

دوابەدوای تەقینەوەکان ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و بە تێوەگلان لە تەقینەوەکانی شاری کرمان تۆمەتباری کردن ، بەڵام دواتر رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە راگەیاند.

ڕۆژی هەینی رابردووش دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاند ، کە ئەمریکا لە ڕێی چاودێری کردنی تەلەفۆنەوە ،توانیوێتی ئەوە ئاشکرا بکات کە لقی ئەفغانستانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ،ئەو دوو تەقینەوەیەی لە ئێران ئەنجام داوە.

 

رۆژی چوارشەمەی رابردوو لە چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس ، دوو تەقینەوەی یەک بە دوای یەک شاری کرمانی هەژاند کە بە پێی دوایین ئامارەکان ، لە ئەنجامدا 91 کەس کوژران و 368 کەسی دیکەش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار