دادگای فیدراڵی لەبارەی پێدانى قەرز بەهەرێم كۆدەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی عێراق كۆده‌بێته‌وه كه دژ به ناردنی قه‌رز بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران تۆماریكردوه.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی، ئه‌مڕۆ دادگاكه له‌باره‌ی سكاڵای مسته‌فا سه‌ند ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه كه له دژی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌ركه‌كه‌ی تۆماریكردوه، به‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردوه.
مستەفا سەند په‌رله‌مانتارى عێراق له‌دادگاى باڵاى فیدراڵى سكاڵاى له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تۆماركردوه سه‌باره‌ت به‌و قه‌رزانه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستانى داوه‌و داوایكردوه، دادگا بڕیارەكە بەنایاسایی دابنێت.
سکاڵاکە تایبەتە بە پێدانی دوو ترلیۆن‌و (100) ملیار دینار بەقەرز بەهەرێمی كوردستان.
ساڵی 2023 له‌دوای سه‌ردانێكی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا بڕی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار وه‌ك پاره‌ی ته‌واوكاری بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه.
