نەوتەکەی عێراق لەناو شاردا دابەشناکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێت، ئەو نەوتەی عێراق دەینێرێت بەشی ناوشار ناکات و تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "رۆژانه هاوڵاتیان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و چه‌ندین لایه‌نی دیكه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بڕیاره له ڕێگای حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان".
دەشڵێت "بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی كه بڕیاره بنێردرێت بریتییه له 21 ملیۆن لیتر بۆ سنوره‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ردو ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان كه ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌شی ناوچه شاخاویه سارده‌كان ده‌كات و له‌ناو شار دابه‌شناكرێت".
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ئەو بڕە نەوتەی عێراق دابینی کردووە بۆ هەرێم گەشتە دەستی وەزارەتی نەوت و کانزاکانی هەرێم و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 50 هه‌زار دینار به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
