به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، ساڵنامه‌یه‌كی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2023-2024 بڵاوکردەوەو و به‌پێی ساڵنامه‌كه‌ش، له سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌یه‌كی نوێی خوێندن، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیه‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی په‌روه‌رده‌ی (رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، شارباژێڕ، شاره‌زور، قه‌ره‌داغ، سه‌یدسادق، دوكان، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان، پێنجوێن) كراوه تێیدا هاتوه، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ده‌وامی وه‌رزی یه‌كه‌م له رۆژی سێشه‌ممه 9ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 ده‌ستپێده‌كات.
سەبارەت بە وەرزی دوەمی خوێندن، پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: لە رۆژی یەکشەممە (24/3/2024) دەستپێ دەکات تا (16/5/2024)، هەروەها رۆژی یەکشەممە (19/5/2024) تا رۆژی پێنجشەممە (30/5/2024) تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دوەم لە (80) نمرە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی خوێندنی هەردو وەرزەکەدا دو هەڵسەنگاندن دەکرێت و بۆ هەر هەڵسەنگاندنێک (10) نمرە دیاری کراوە، جگە لەوەش بۆ تاقیکردنەوەی نیوەی هەر وەرزێک، نمرەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز دابەشی (4) دەکرێت.
له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیشه‌وه بڕیاره‌كان ره‌تكرانه‌وه و ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی به‌رفراوان ئه‌نجامدرا.
