پرۆسەی فراوانکردنی سیستەمی پریپەید لەسەنتەری دهۆک ڕاگیرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کارکردن لە فراوانکردنی سیستمی کارەبایی پریپەید لە سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە راگیرا دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کارەبای دوو گەڕەک بەهۆی سیستەمەکەوە نەبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە حازم ئەحمەد، بەرپرسی سیستەمی پریپەید و جێگری بەرێوبەری گشتی کارەبای دهۆک بە هاوڵاتی  وت:دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەو گەڕەکانەی کە سیستمی پریپەیدی تێدا جێگیرکرابوو، کێشە بۆ بەشێک لە هاووڵاتییان دروست ببوو، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی کارەبا و جێگری پارێزگاری دهۆک، بە بڕیاری پارێزگاری دهۆک فراوانکردنی سیستمەکە لە سنووری پارێزگاکە راگیرا."

حازم ئەحمەد ئەوەشی ڕونکردەوە، "هۆکاری ئەو کێشەیەی شەوی رابوردوو روویدا لە دوو گەرەکی سەنتەری دهۆک  ئەوەبوو کە  ئەوانەی پێشتر سیستەمی پریپەیدیان چاککردوە باڵانسەکەیان پرنەکردوەتەوە ، هاوکات هەندێک لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکانە سیستەمی پریپەیدیان نەبووە کە ئەوەش نابێت چونکە   چونکە ئەگەر لەگەرەکێک کارەبا بووە پریپەید ئەوا دەبێت هەموو ماڵەکانی ئەو گەڕەکە بگرێتەوە"

دەربارەی چارەنووسی ئەو 22 هەزار هاوبەشی کارەبای پریپەید لە پارێزگاکە، ئەو بەرپرسەی کارەبای دهۆک دەڵێت، سیستمەکە بۆ نزیکەی 22 هەزار هاوبەشی کارەبا کاراکراوە، ئەو شوێنانەی سیستمەکەی تێدا کەوتووەتە کار وەکو خۆیان بەردەوام دەبن لە کارکردن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت. 

نزیکەی حەوت مانگە بەستنی سیستمى کارەبای پریپەید بۆ کارەبای نیشتمانى لە سنورى دهۆک دەستیپێکردووە، 6.3% دانیشتووانی دهۆک لە سیستمەکە سوودمەند بوون

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار