دەمیرتاش: لەبەر كوردو كوردستان دادگایی دەكرێم

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند لەبەرئەوەی باسی كوردو كوردستانی كردووە دادگایی دەكەن و بابەتەكە گرێدراوە بەكوردەوەو تەنها قسەكانم دەربارەی كوردو كوردستان وەك تاوان سەیركراوە.
ئەمڕۆ 8ی كانونی دووەمی 2024، لە دادگای سزا قورسەكانی ئەنكەرە لە زیندانی سینجان 22هەمین دانیشتنی دادگا لە دۆسیەی كۆبانێ ئەنجام دراو تیایدا دەمیرتاش لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بەشداری دادگاییەكەی كرد.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلن (هەدەپە) ڕووی لە دادوەران كردوەو وتویەتی “زۆربەی هاوڕێیان دەڵێن، دەمیرتاش لەسەر كوردو كوردستان دەستی بەقسەكردن كردووە، حوكم دەدرێم، چونكە وتم كوردو كوردستان، نزیكەی 20 ساڵە لە سیاسەتدام. قسەكانم سەبارەت بە كوردو كوردستان كراوە بەبابەتی تاوانكاری، هەروەها باسی سۆمام كرد، بۆ بەو هۆیەوە دۆسیەیەك لە دژم تۆمار نەكرا، چونكە لەو قسەیەی مندا باسی كوردی تێدا".
"12 ساڵە پەرلەمانتارەو حەوت ساڵە لە زیندانە، هەزاران جار قسەی كردووە، بەڵام لەبەرئەوەی 40 بۆ 50 جار باسی كوردو كوردستانی كردووە دادگایی دەكەن و بابەتەكە گرێدراوە بە كوردەوە، تەنها قسەكانم دەربارەی كوردو كوردستان وەك تاوان سەیركراوە، لەبەر وتنی وشەكانی كورد و كوردستان دادگایی دەكرێم". دەمیرتاش وای وتوە.
لەسەر كەیسی كۆبانێ كە بە بیانوی چالاكییەكانیان لە نێوان شەش بۆ هەشتی تشرینی یەكەمی ساڵی 2014 بۆ ئیدانەكردنی هێرشكردنە سەر كۆبانێ لە دژی هێرشەكانی داعش كراوەتەوەو هاوسەرۆكانی پێشوی هەدەپە، فیگن یوكسكداغ، سەلاحەدین دەمیرتاش و ئەندامانی دەستەی جێبەجێكاری ناوەندی لەناودایەو بەگشتی 108 كەس دادگای دەكرێن.
دەمیرتاش لەكاتی دادگاییەكەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو كە تۆمەتەكانی سەری و بەتایبەت تۆمەتی ژمارە 19 پەیوەست بەقسەكردنی لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، لەكاتی بەڕێوەچوونی یادی نەورۆزی ئامەدا، وتیشی "ئەگەر بە عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵێم ڕێبەری گەلی كورد، ئەمە چۆن دەبێتە تاوان، با قسە لەسەر ئەمە بكەین، كەسێك چۆن لەلایەن گەلێكەوە وەك ڕێبەر قبوڵ دەكرێت، ئەمە جێگەی ڕەخنەو گفتوگۆی سیاسییە، مەسەلەكە گرێدراوی دادگا نییە، نەوەك من، ملیۆنان كەس ئۆجالان وەك ڕێبەری خۆیان دەبین”.
سەلاحەدین دەمیرتاش لەكاتی دادگاییەكەدا ئەوەشی وتوە "ئێمە خاوەندارێتی لە هەوڵەكانی ئاشتی دەكەین، لەساڵی 1993ەوە ئۆجالان بۆ ئاشتی هەوڵدەدات، لە دەرەوەی وڵات وەك موخاتەب قبوڵ دەكرا، كاتێك بەرپرسانی لەگەڵی كۆدەبوونەوە وەك بەڕێز ئۆجالان ناوی دەبرا".
