مامۆستایانی ناڕازی: ئێمە بایکۆتمان کردوە تا جارێکی دیكه بایکۆت نەکەینەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی شكستهێنان بە هەوڵەكانی دەستپێكردنەوەی دەوامیان راگەیاندو دەڵێن "ئێمە بایکۆتمان کردوە تا جارێکی دیكه بایکۆت نەکەینەوە، بۆیە تا وەڵامێکی کرداریی دڵنیاکەرەوە وەرنەگرین، بەردەوام دەبین و لە نزیکترین دەرفەتدا لە شەقام دەبین".
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی ئهمڕۆ سێشهممه له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه: "لە دوای ئەوەی دەسەڵات هەمو هەوڵە حزبیی و ئیدارییەکانی خۆی لەمڕۆدا بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندگەکان چڕکردبوهوە، هەر لە ئاگادارکردنەوەوە تا زمانی هەڕەشە و سزادان بەرامبەر مامۆستایان و بەڕێوبەرە بەهەڵوێستەکان".
لە هەمان كاتیشدا، "وەك بەشێك لە فشارەكان، میدیا فەرمیی و سێبەرەكانی دەسەڵات چاوەڕێی ڕووماڵی كردنەوەی دەرگاكانی خوێندن بوون، بەڵام خۆشبەختانە ئیرادەی بەهێزی مامۆستایان و پێداگرییان لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانیان، هەنگاوێكی تری فشارەكانی دەسەڵات بۆ بە زۆر كردنەوەی دەرگاكانی خوێندن لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان، شكستی پێهێنرا".
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "جارێکی دیكه بە دەسەڵات دەڵێینەوە، رێگهی کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان فشار و هەڕەشە نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانە، ئێمە بایکۆتمان کردوە تا جارێکیتر بایکۆت نەکەینەوە، بۆیە تا وەڵامێکی کرداریی دڵنیاکەرەوە وەرنەگرین، بەردەوام دەبین و لە نزیکترین دەرفەتدا لە شەقام دەبین".
