شاندی هەرێمی کوردستان داوای 750 ملیار دیناری بۆ مووچەی ئەم مانگە لە بەغدا کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەردانەکەیاندا بۆ بەغدا ژمارەیەك پێشنیازیان داوەتە حکومەتی عێراق، بەڵام بەغدا وەڵامی شاندەکەی هەرێمی نەداوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەکە دوو داواکاری سەرەکییان هەبووە، بەردەوامبوونی بەغدا لە ناردنی قەرز بۆ پێدانی مووچە و هەروەها جێگیرکردنی مانگانەی 913 ملیار دینار لە هەمواری یاسای بودجە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
له‌باره‌ی ئه‌و دو داواكاریه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، "شاندی هه‌رێم هیچ به‌ڵێنێكی له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرتوه"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خواستی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاندبو.
بەپێی دوایین گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا، تا ئەو کاتەی یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە قەرزی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، بۆ ئەمەش پێویستی بە دەنگدان و بڕیاری فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانە.
ساڵی رابردو حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به ره‌وانه‌كردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 7، 8 و 9ی پێدابه‌شكرد، به‌وه‌ش چاره‌نوسی سێ موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان به نادیاریی ماوه‌ته‌وه.
