610 نانەواخانە لە ھەولێر کارکردنیان ڕاگرت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی هه‌ولێر ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌، به‌هۆی فشاره‌وه‌ 10 نان و سه‌مون به‌ هه‌زار دینار به‌ هاوڵاتیان بفرۆشن و زیاتر لە 610 نانەواخانە مانیانگرتووەو و راشیده‌گه‌یه‌نن، "ئه‌مڕۆ هه‌زار و 830 كرێكار كاریان نه‌بوه‌".

لە بەیاننامەیەکدا خاوەن نانەواخانەکانى هەولێر کە ئاڕاستەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمیان کردوە دەڵێن: 610 خاوەن نانەواخانەین و بەهۆى ئەو فشارە زۆرەى لەسەرمانە کارمان نەکردوە.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەست خراوەتە گیرفانیان و چاو بڕاوەتە نانى دەمیان، داوا لە سەرۆک وەزیراى هەرێم دەکەن بڕیارى هەرزانکردنى نان رابگرێت و دەڵێت: بەرپرسانى هەولێر رێگە نادەن کار بکەین.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت كاری خۆمان بكه‌ین راسته‌ ئێستا ئارد هه‌رزان بوه‌، به‌ڵام كاتێك شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا بو فه‌رده‌یه‌كی ئاردمان به‌ 45 هه‌زار دینار ده‌كڕی ئه‌وكات بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌كات، ئێمه‌ له‌ فرۆشتنی نان به‌ نرخی خۆی به‌رده‌وام بوین، ئێستاش خاوه‌ن نانه‌واخانه‌ هه‌یه‌ زیاتر له‌ 40 ملیۆن دینار قه‌رزاری ئه‌و كاته‌یه‌، به‌ نرخی ئاردی ئێستاش نه‌ قازانجه‌ نه‌ زه‌ره‌ره‌".

هەروەک دەڵێن: "بەپێی ئەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی هەولێر جێ‌ بەجێ‌ دەكەن دەیانەوێت ئێمە پێشێلی یاسای بكەن، چونكە بەو نرخەی نان دەبێت ئێمە كرێكاری خۆمان دەربكەین و كرێكاری تر بهێنین بۆ شوێنەكانیان ئەمەیش پێشێلی یاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتییە كە نازانین بۆچی هێندە دژی كرێكاری خۆمان كار دەكەن و رقیان لێیان دەبێتەوە".

هەر لەپەیامەكەیاندا بۆ مەسرور بارزانی باسیان لەوەكردوە، "ئه‌مڕۆ 610 نانه‌واخانه‌ كارمان نه‌كردوه‌ واتا هه‌زار و 830 كرێكار كاریان نه‌بوه‌، ئێمه‌ دژی شاری خۆمان نین، دژی هیچ كه‌سێك نین، به‌ڵكو قرقرتۆكمان گیراوه‌ ناهێڵن كار بكه‌ین، ئه‌و هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ولێر لێمان ده‌كرێت به‌ناوی تۆوە كه‌ خۆمان بڕوا ناكه‌ین ئه‌وه‌ قسه‌ی تۆ بێت و تۆ هێنده‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ توند بیت بۆیه‌ تكامان وایه‌ خۆت بیانوه‌ستێنه‌ چیتر بێزارمان نه‌كه‌ن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار