له‌سلێمانى دوو كرێكارى كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه‌بونه قوربانى

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كەمێك پێش ئێستا، لە پارێزگای سلێمانی دوو كرێكارى كۆمپانیایەكی پاككەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە کاتى کارکردن‌دا برینداربوون و لەکاتى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە یەکێک لەوانە گیانى لەدەست دا و برینى ئەوى دیکەشیان سەختە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، لە كۆمپانیای خالید شینكی بۆ كاری پاككەرەوەی خۆڵ و خاشاك، بەهۆی تێكچوونی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان، دوو كرێكار بریندار دەبن لەکاتى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە یەکێک لەوانە گیانى لەدەستدا و برینى ئەوى دیکەشیان سەختە.
ڕووداوەكە بەهۆی جەگی ئۆتۆمبێلێكی پاككەرەوە بووە، كاتێك لە كار كەوتووە ئەو دوو كرێكارە پیشەیان فیتەر بووە لەو كۆمپانیایە، ویستوویانە جەگەكە چاك بكەنەوە، بەڵام جەگەكە دەرچووە و بۆدی بارهەڵگرەكە كەوتووە بەسەر كرێكارەكاندا .
بە گوێرەی زانیارییەکان یه‌كێك له كرێكاره‌كان به‌ر له‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه له شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای ته‌واوبونی رێكاره یاساییه‌كان به ئاماده‌یی كه‌سوكاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ده‌كرێت، كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوه و كاری پێویستی بۆ ده‌كرێت و له ئێستادا له ژێر چاودێڕی چڕدایه.
ساڵانه سه‌دان كرێكار له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی كاركردندا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌هۆى نه‌بونى سه‌لامه‌تى له‌شوێنى كار ده‌بنه قوربانى.
