زانكۆی سلێمانی: لەزووترین كاتدا دەست بە پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زانكۆی سلێمانی رایگەیاند لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكەین لەم دۆخە دژوارەی مامۆستایان و فەرمانبەران وەك هەستكردنیان بە بەرپرسیارێتی لەزووترین كاتدا بەپێی یاسا بەركارەكان دەست بە پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بكەنەوە.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند"وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ، وەك هەمیشە كە لە خەمیاندا بووە، لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكات لەم دۆخە دژوارەی مامۆستایان و فەرمانبەران، وەك هەستكردنیان بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەم دۆخە، لە زووترین كاتدا بەپێی یاسا بەركارەكان دەست بە پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بكەنەوە".
"بەمامۆستایان و فەرمانبەرە دڵسۆزەكانمان ڕادەگەیەنین كە ئەنجومەنی زانكۆ هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دەستەبەركردنی مافەكانتان و جەختیش دەكەینەوە، كە ئێمە بەشێكی دانەبڕاوین لە ئێوە و هەمووان بەیەكەوە كۆمەڵگەی زانكۆ پێكدەهێنین" ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی وا دەڵێت.
