لە گەرمیان رێژەی جیابونەوە زیاترە لەهاوسەرگیری

2 ساڵ لەمەوپێش
دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان رایگەیاند ساڵی رابردوو رێژەی جیابونەوەی هاوسەران بەراورد بەهاوسەرگیری زیاتر بووەو لەكۆی دوو هەزارو 618 حاڵەتی هاوسەرگیری زیاتر لە هەزارو 350 جیابونەوەش تۆماركراوە.
بەپێی ئامارێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان لەبارەی رێژەی هاوسەرگیریو جیابوونەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە رێژەی جیابوونەوە زیاتر بووە، " لەساڵی 2023دا لەدادگای باری كەسێتی كەلار، كفری، رزگاری و دەربەندیخان و خانەقین، دوو هەزارو 618 حاڵەتی مارەبڕین تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا هەزار و 352 حاڵەتی جیابونەوە تۆمار كراون".
هەر بەپێی ئامارەكە زۆترین حاڵەتەكانی جیابونەوەش لەسنوری گەرمیان، لەقەزای كەلار بووە كە رێژەكەی دەگاتە 68% بەراورد بەحاڵەتەكانی هاوسەرگیری.

بابهتی پهیوهندیدار