پەرلەمانتارێكی پارتی لەدادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سێ وەزیری عێراق تۆمار دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانانی عێراق سكاڵای تۆمار كرد.
 نەهرۆ رواندزی، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق سكاڵایەكیانی لە دژی تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان تۆماركردوەو داوای لە دادگا كردوە دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای خەرجیی كردەیی 15 پارێزگاكەی عێراق بەنادەستوری بزانێت، هەروەها وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراقیش بەپرەنسیپی یەكسانی لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە پابەند بكات، بەتایبەت پارەداركردن لەسەر بنچینەی پارە بڕیار لێدراوەكان لەیاسای بودجە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدراڵیش، بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 24ی كانوونی دووەمی 2024، دادگاكە بۆ تاووتوێكردنی دوو سكاڵاكە كۆدەبێتەوە،
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی  سكاڵای دووەمی لەسەر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتە تۆماركردوەو داوایكردوە دادگاكە رێكارەكانی وەزارەتی نەوت لە دیاریكردنی بڕو نرخی بەرهەمە نەوتییەكانی فرۆشراو بەهەرێمی كوردستان بە نادەستوری بزانێت و وەزارەتی نەوت پابەند بكات بە پرەنسیپی یەكسانی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دابینبكات و بەهەمان نرخی پارێزگاكان.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار