پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق بۆ خەرجی و موچە دەیەوێت پشت بەهەناردەی نەوتی هەرێم ببەستێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەرلەمانتارێكی كورد رایگەیاند حكومەتی عێراق دەیەوێت پشتبەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و موچەكانی بۆ ئەمساڵ دیاری بكات و بنێردرێتە پەرلەمان و لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی دەرهێنانەكەی لێكتێگەیشتن دروستبوە.
بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ وەزیری نەوتی حكومەتی فیدڕاڵ و بریكارانی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنان و دابەشكردن كۆبوەتەوە، راشیگەیاند "هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم و تێچووی دەرهێنـانی نەوت كە كێشەی سەرەكی نێوان هەردوو حكومەت بوو لەئێستادا لێكتێگەیشتنی لەسەر دروستبووە"
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو" حكومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتیەكان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێداچونەوەی پێكرا بگەن بەڕێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت، وەفدی حكومەتی هەرێمیش لەدوا سەردانیاندا بۆ بەغدا ئامادەیان دەربڕیوە سەرجەم گرێبەستەكان بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی عێراق".
"حكومەتی عێراق دەیەوێت پشتبەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و موچەكانی بۆ ئەمساڵ دیاری بكات و بنێردرێتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی،  لە هەمواری یاسایی بودجە پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بكـات". بڕیار رەشید وا دەڵێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار