باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی ھەرێم رایگەیاند تا پێش نیوەڕۆی سبەینێ شەمە باران و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت.
بەشی پێشبینییەكانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند "بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بە شێوەی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت لەدوای نیوە شەوەوە بارانبارین درێژە بكێشێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی تری هەرێم.
پێشبینیش دەكرێت تا پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك، هەولێر، راپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران ببارێت.
هەروەها بۆ دوای نێوەڕۆ و ئێوارەی شەممەش نمە باران بەشێوەی بچڕ بچڕ لە سەنتەری شارەكان و بەفرو باران لەناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.

بابهتی پهیوهندیدار