بەرگری توركیا: لەپارێزگای دهۆك 13 سەربازمان كوژران و بریندار بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لەئەنجامی شەڕوپێكدادان لەنێوان سەربازەكانیان و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپارێزگای دهۆك 13  سەربازیان كوژراون و برینداربوون.

پەیامنێری هاوڵاتی لەبارەی پێكدادانەكەی ئەمڕۆی نێوان گەریلاكانی پەكەكەو سوپای توركیا وتی" شەڕو پێكدادانەكەی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لە بەرزاییەكانی گوندی سگێرێ لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی روویداوە"
هاوكات دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر شەڕوپێكدادانەكە، وەزارەتی بەرگری توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی سەربازانمان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لەهەرێمی كوردستان پێنج سەربازمان كوژراون و هەشت سەربازی دیكەش برینداربوون  كە برینی سیانیان مەترسیدارە".
 
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار