بەرگری توركیا: ژمارەی سەربازە كوژراوەكانمان لەهەرێم زیادیكرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لەئەنجامی شەڕوپێكدادان لەنێوان سەربازەكانیان و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەپارێزگای دهۆك ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان بۆ 9 سەرباز بەرزبوەتەوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا شەوی رابردوو راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی سەربازانمان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لەهەرێمی كوردستان پێنج سەربازمان كوژراون و هەشت سەربازی دیكەش برینداربوون كە برینی سیانیان مەترسیدارە".
بەچەند كاتژمێرێكی كەم لەبڵاوكردنەوەی ئەو راگەیەنراوە، وەزارەتی بەرگری توركیا راگەیەنراوێكی تری بڵاوكردەوەو رایگەیاند ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان لەهەرێمی كوردستان بۆ 9 سەرباز بەرزبوەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار