نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی ساڵیادی رۆژی شەهیدی عێراقی گەیشتە شاری بەغدا.
محەمەد باقر حەكیم سەركردەی دیاری شیعە لە عێراق لەساڵی 2003 لە نەجەف بەهۆی كردەوەیەكی خۆكوژییەوە گیانی لەدەستدا.
سەردانی نێچیرڤان بارزانی لە سەرداوای عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەیەو لەكاتێكدایە پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و بەغدا باش نیەو چەند پەیامێكی توندیش لەنێوان هەردوولا هەبوە.
چاوەڕێ دەكرێت سەرۆكی هەرێم لەمەراسیمەكەدا وتارێك پێشكەش بكات و ئاماژە بەپەیوەندیەكانی ئێستای دەسەڵاتی هەرێم و بەغدا بكات.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار