كەشناسی هەرێم: باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە كە باران و بەفربارین لەناوچەكانی هەرێم تا سبەینێش بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە.
بەشی پێشبینیەكانی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم بڵاویكردەوە " ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2024، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی كاتەكان و لەزۆربەی ناوچەكاندا بارانبارینی مامناوەند دەبێت  و رێژەی دابارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترە بە بەراوورد لەگەڵ سەنتەری شارەكان، هەروەها بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنووریەكان و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبنەوە".
 ئەوەشی خستوەتەڕوو " سبەینێ یەكشەمە ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنووریەكان، لە دوایی نیوەڕۆە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكاندا بە نمە باران و بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت تا كاتەكانی شەو، بەراورد بەئەمڕۆش پلەكانی گەرما 3  پلە دادەبەزێت". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار