نێچیرڤان بارزانی: لەبەرنەبوونی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم لەدۆخێكی زۆر خراپدان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی هەرێم لەبەغداد رایگەیاند لەبەر نەبوونی مووچە، فەرمانبەران و خەڵكی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی زۆر خراپدا دەژین و داوا لەسەركردەو لایەنە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكان و ئەندامانی پەرلەمانی دەكەم پشتیوان بن بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەساڵیادی تیرۆركردنی محەمەد باقر حەكیم لە بەغداد رایگەیاند"ئێستا لەبەر نەبوونی مووچە، فەرمانبەران و خەڵكی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی زۆر خراپدا دەژین، ئەوەش كاریگەرییەكی خراپی كردوەتە سەر هەموو كەرتەكان لەهەرێمی كوردستان"
وتیشی" پێویستە ئەو كێشە گەورەیە بەزووی چارەسەر بكرێت، ئەوەش بەرپرسیارێتی هەمووانە، چونكە هەرێمی كوردستان و فەرمانبەرانی بەشێكن لەعێراق، داوا لەتەواوی سەركردەو لایەنە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەكەم پشتیوان بن بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران".
