روفاتی 172 ئەنفالكراو رادەستی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
روفاتی 172 ئەنفالكراو لە بەغدادەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەم روفاتانە نزیكەی چوار ساڵ و شەش مانگە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوە، بەدیاریكراویش لە ناوچەی (تل الشیخ) دەرهێنراون، بەڵام رادەستی هەرێمی كوردستان نەكراونەتەوەو لە پزیشكی دادی بەغداد دانراون.
هۆكاری رادەستنەكردنەوەی روفاتەكان بۆ ناكۆكی كەسوكاری ئەنفالكراون لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و بەرپرسانی كەیسی ئەنفال دەگەڕایەوە، كەسوكاری ئەنفالكراوان داوایان دەكرد بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی (دی ئێن ئەی)، روفاتەكان نەگەڕێندرێنەوە.
بەوتەی رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ، تائێستا شوێن دیاری نەكراوە بۆ بەخاكسپاردنی روفاتەكان، دوای گەڕاندنەوەیان لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتیی كۆمار شوێنێك دیاری دەكرێت بۆ بەخاكسپاردنیان.

بابهتی پهیوهندیدار