نووری مالیکی: کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت چارەسەر بکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، نیازی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم لە کۆبونەوەی ئەمڕۆشیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم هەماهەنگی بەغدایان دوپاتکردوەتەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەڵێت، "ئەرکە و دەبێت چارەسەر بکرێت." 

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەی پرسە سیاسییەکان و باردۆخی ئەمنی کرد، عێراق بەرامبەر بە دۆخی ئەمنی هەرێم هۆشدارە و لە گفوتگۆکانی ئەمڕۆدا هەماهەنگی عێراقیان بۆ هەرێم لەو روەوە دوپات کردوەتەوە.

بە وتەی نووری مالکی لەبارەی پرسی ئەمنیش گفتوگۆیان کردووە و وتی، "تاوتوێ هەندێک بابەتی پەیوەندیدارمان بە بارۆدۆخی ئەمنی کردووە، بە تایبەتی ئەو بارودۆخەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان روودەدات، ئێمە پێداگرین لەسەر سەلامەتی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەگشتی، واتا گفتوگۆکانمان پشتی بەوە دەبەست کە ئێمە هاوبەشین بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەقامگیر دروست بکەین و عێراق لە هەموو پشێوی و ئاڵۆزییەک بەدوور بگرین."

لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نووری مالیکی گوتی، "برایانمان گفتوگۆیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش کرد و ئێمەش پشت بەخوا لەگەڵ حکومەت قسە دەکەین لەبارەی خەرجکردنی مووچەکانیان. ئەوە ئەرکە و هەر دەبێت چارە بکرێت، چۆن کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی هەر بەردەوام بێت، لە بەرژوەندی هەردوولامان نییە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار