ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک دەستگیردەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستكیركردنی تۆمه‌تبارێكی به‌تۆمه‌تی كوشتنی پارێزه‌رێكی عه‌ره‌ب راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا له رێكه‌وتی (١٩/١١/٢٠٢٣)، تۆمه‌تبار (ح.ع.ش.) ده‌ستگیر بكرێت".
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای حلـلەی سەر بە پارێزگای بابل، تەقەی لە دوو پارێزەر بە ناوەکانی عەممار حاتەم شەهاب و سەرمەند فەرحان مەنهەل کردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبار بەهۆی تەقەکردن لەو دوو پارێزەرە، پارێزەر عەممار حاتەمی کوشتووە و پارێزەر سەرمەند فەرحانیشی بریندار کردووە، لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵاتبوو.
