شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی پێشبینییەکان بۆ کەشی رۆژانی داهاتوو، لەمڕۆوە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەڵەبجە و سلێمانی و ھەولێر و دھۆک بەشێوەیەکی لاواز بارانی کەم و پچڕ پچڕ تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ناوچە شاخاویەکانیش بەفر و بارانبارین بە رێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ تا کاتەکانی سبەی شەو بەردەوام دەبێت.

لەبارەی ئەو بایەی لە زۆربەی ناوچەکان هەڵیکردووە باسی لەوە کردووە، کاریگەری ئەو با چالاکەی ھەڵیکردووە لە زۆربەی ناوچەکاندا تا سبەی بەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت و پاشان کەمدەبێتەوە و سبەی ئێوارە کاریگەرییەکەی نامێنێت .

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە سبەینێ دووشەممەوە کەشی ھەرێم بەگشتی سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک روو لەبەرزبوونەوە دەکات هاوکات بەپێی پێشبینییەکان تا 23ـی ئەم مانگە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم نابێت.

ئەو شارەزای کەشناسییە راشیگەیاند، لە 23ـی ئەم مانگەوە کاریگەری نزمەپاڵەستۆکان لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق چالاک دەبێتەوە و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لە ناوچەکان بەچەند قۆناغێک دەستپێدەکاتەوە و کاریگەرییەکەی تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار