سلێمانی؛ گەنجێک دەستگیر کرا کە دزی لە باوکی کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسى سلێمانى ڕایگه‌یاند، دووكه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌و ئه‌وه‌ى جیاوازه له روداوه‌كه ئه‌وه‌یه كه كورێك ئۆتۆمبێلى باوكى به‌یانوى چاكردن بردوه‌و دواتر فرۆشتویه‌تى.
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به به‌شی نه‌هێشتنی تاوان، به هاوكاریی نووسینگه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراویشدا گیرا.
ئەو هاووڵاتییەی سکاڵای تۆمارکردووە، بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، بە بیانووی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی، کوڕەکەی "ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە" و دواتر فرۆشتوێتی.
هاوکات لەئێستادا تۆمەتباران ( س، ع، أ) له‌دایكبووی 1983 و (ڕ، هـ، أ) له‌دایكبووی 1993 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى پۆلیسى سلێمانى له‌وباره‌یه‌وه:
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سه‌ر به‌به‌شی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمەتبار دەستگیركران‌و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە به‌بیانوی چاككردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی، كوڕه‌كه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی دزیوه‌و دواتر فرۆشتویه‌تیه‌وه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات‌و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیران‌و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.
لەئێستادا تۆمەتباران ( س، ع، أ) له‌دایكبووی 1983 و (ڕ، هـ، أ) له‌دایكبووی 1993 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان
