نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فالح فه‌ییاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبونه‌وه و رایانگه‌یاند، ده‌بێت عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌موان بێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، سەبارەت بە کۆبونەوەکە ڕایگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيیه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران."
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه "ده‌بێت عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌موان بێت".
هه‌روه‌ها سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی هاوڕا بوون كه "به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت."
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوه نێوان نێچیرڤان بارزانی و فالح فه‌یاز بو.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌وه به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح فه‌يياز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت. په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
