حه‌یده‌ر عه‌بادی: نابێت فەرمانبەرانی هەرێم باجی کێشە سیاسییەکان بدەن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر رایگه‌یاند، سامانى عێراق بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه و نابێت یه‌كێك مووچه وه‌ربگرێت و یه‌كێكى تر وه‌رینه‌گرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق كۆبوویه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، " هه‌ردوولا داكۆكييان له پێوستيى پاراستنى عێراق له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێکتێگه‌يشتن."
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی "هاوڕابوون كه نابێت هاووڵاتييان له ژيان و گوزەر‌انى خۆيان، باجى كێشه سياسييه‌كان بده‌ن." و تاوتوێكردنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه بوو.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، حه‌یده‌ر عه‌بادى، بۆ میدیاكان وتی: "ته‌رخانكردنى سامان پێویسته بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى عێراق بێت به‌بێ جیاوازى، شتێك نییه به‌ناوى هاووڵاتى عێراقى ده‌ره‌جه‌یه‌ك و هاووڵاتى عێراقى ده‌ره‌جه دوو، ناكرێت یه‌كێك مووچه وه‌ربگرێت و یه‌كێكى تر وه‌رینه‌گرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "پێنه‌دانى مووچه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سزادانه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته، چۆن داهاتى هه‌موو عێراق و سامانه‌كه‌ى به یه‌كسانى كۆ بكرێته‌وه، پێویسته ئاواش به یه‌كسانى دابه‌شبكرێت".
له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "پێویسته ئه‌م هێرشانه بوه‌ستێنرێن چونكه ئاسایش و ئارامى هاووڵاتییان و وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
