لە دهۆک تەرمی گەنجێکی باکوری کوردستان دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەرمی گەنجێک لە شوقەیەکدا لە شاری دهۆک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە. پەیامنێری هاوڵاتی دەڵێت، گەنجەکە خەڵکی باکووری کوردستانە .

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024، لە نهۆمی یەکەمی شووقەیەکدا لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.پەیامنێری هاوڵاتیش دەڵێت ئەو گەنجە خەڵکی باکوری کوردستانە و پیشەی کرێکار بووە لە دهۆک.

بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە تەمەنی لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵانە، پەیامنێری هاوڵاتیش لە دهۆک دەڵێت، "بەبێ ئەوەی هیچ چەکێک لە شوقەکەدا دۆزرابێتەوە، شوێنەواری گولـلە بە تەرمی گەنجەکەوە هەیە؛ بۆیە پێدەچێت  کوژرابێت."

هاوکات لەم بارەیەوە هێمن سلێمان ، ووتەبێژی پولیسی دهۆک تایبەت بە هاوڵاتی ی وت:لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەیوەست بە دۆسیەکەوە دەستگیر نەکراون و دوای لێکۆڵینەوە زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار