واده‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەم هەفتەیەدا شاندێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و رۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکەن.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق بەمیدیاى نزیك له‌پارتى وتوه، "سبه‌ینێ دوشه‌ممه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین‌و سەرۆکی کۆمسیۆن‌و سەرۆکی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن‌و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانیش لەوه‌فده‌كه‌دا بەشدارن".
وتیشى:"کۆبونەوەی وه‌فده‌كه لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و تێیدا ڕۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت‌و دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌و واده‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
تاوەکو ئێستا دوو جار رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام هەڵبژاردن بەڕێوەنەچووە. دوایینیان 25ـی شوبات بوو. رۆژی 3ـی کانوونى دووەمى 2024، کۆمیسیۆن نووسراوى فەرمى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و ئاماژەى بەوە دا، ناتوانێت لە 25ـی شوباتی 2024 هەڵبژاردن بەڕێوەببات.
