عێراق لهبارهی رهوانهكردنی پارهی موچهی فهرمانبهرانی ههرێم بڕیاریدا
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تا هەموارى یاساى بودجە، حکومەتى عێراق بڕیاریدا بە ناردنى بڕى زیاتر لە 600 ملیار دینار بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاردراوە بە ناردنى بڕى 618 ملیار دینار بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم هاوکات ئەم بڕە پارەیە قەرز نییە و تا هەموارکردنەوەى یاساى بودجە پارەکە لە بەشە بودجەى هەرێم دەبڕدرێت و بەشێوەى مانگانە دەنێردرێت.
جێگەیباسە تا ئێستا دیار نییە ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە بنێردرێت مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردووی پێ دابەش دەکرێت یاخود بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ تەرخان دەکرێت.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا هەمواری یاسای بودجە بکرێت و دواتر ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوێنێوە لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حیزبی چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی بوو.
