میدیا عێراقییەکان: هۆشیار زێباری بە چەندین کەیسی گەندەڵی تۆمەتبار کراوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تۆڕی هەواڵی عێراقیی (INN) بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی پەرلەمانی بڵاویکردۆتەوە کە چەندین دۆسییەی گەندەڵی بۆ هۆشیار زێباری کراوەتەوە و باس لەوەدەکات کە پۆستە حکومییەکانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێناوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو تۆڕە هەواڵییە هۆشیار زێباریی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دۆسییەکانی پەیوەستن بەسودوەرگرتن لەماڵی گشتییو بەکارهێنانی پۆستە حکومییەکانی لەبەغدا بۆ بەرژهوەندیی تایبهتى.
باسی لەوەشکردووە دەزگا چاودێرییەکانی پەیوەندیدار بەبابەتی دەستپاکیی، چەندین دۆسیەیان کردۆتەوە کە تێیدا سەلمێنراوە هۆشیار زێباری پۆستەکانی وەزارەتی دەرەوەو دارایی حکومەتەکانی پێشوی بۆ بەرژهوەندیی تایبەتیی خۆی بەکارهێناوە.
هاوکات سهرچاوهكه بەو ئاژانسەی گوتووە:"ئەو دۆسیانەی کراونەتەوە دەریخستوە کە زێباریی کاتێک وەزیری دارایی بوە لەگەندەڵییەوە تێوەگلاوەو هەر لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵیش لەپۆستەکەی دورخراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، زێباری لەترسی دەرچونی بڕیاری دادگا لەدژی، لەئێستادا پەلاماری دادگای عێراقییو حکومەتی ناوەندیی دەدات.
